تەیموری تاقانەكەی ئەنفال دەستڕێژی گولـلەی لێكرا



تەیموری تاقانەكەی ئەنفال ڕایدەگەیەنێت، كە لەسەر ڕێگای دێلێژە بەرەو سەنگاو دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و دەڵێت: “ویستویانە تیرۆرم بكەن”.

تەیموری تاقانەی ئەنفال لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠٢٣ بەسەردانێکم بۆ ناحیەی ڕزگاری گەرمیان بەمەبەستی بەدوادا چوون بۆ وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ئەو پشکنینە، بەداخەوە لەسەر ڕێگای دێلێژە/ سەنگاو ئەمویست بۆ گەرمیان بڕۆم لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ‌ و دەمامکدار زۆر بەنامەردانە و داعش ئاسا هێرشیان کردە سەرم و ویستیان تیرۆرم بکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، “تەقەیان لێکردم بۆ کوشتنم، خۆشبەختانە ئۆتۆمبیلەکەم گولـلە نەبڕ بوو، لەو هەوڵە تیرۆرستیە دیسان ڕزگارم بوو”.

دەشڵێت: “داوادەکەم لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرنەبەر و تاوانباران ڕاپێچی یاسا و دادگا بکرێن، داوادەکەم دەست تێوەردان نەکرێت لە گرتنی تاوانباران و بەسزای خۆیان بگەن”.

پزیشكێك هۆشداری لە بەكارهێنانی حەبە “3 دەنكی و 6 دەنكییەكە” دەدات
پێشت پزیشكێك هۆشداری لە بەكارهێنانی حەبە “3 دەنكی و 6 دەنكییەكە” دەدات
بەوێنە؛  لە سلێمانی كارگەیەكی گوڵەبەڕۆژە داخرا
دواتر بەوێنە؛ لە سلێمانی كارگەیەكی گوڵەبەڕۆژە داخرا
ەیوەندیدار