“هەژماری من” گەیشتە شارێکی دیکە و فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە



“هەژماری من” گەیشتە کۆیە و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی بۆ خۆتۆمارکردن ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە فەرمانبەرانی ئاگادار کردەوە کە سبەنێ دووشەممە، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ئامادە بن بۆ خۆ تۆمارکردن لە پڕۆژەی “هەژماری من”.

ڕوونیشیکردەوە ئاگادارییەکە فەرمانبەرانی ئەم شوێنانە دەگرێتەوە: مەڵبەندی تەندروستی حاجی قادر، مەڵبەندی تەندروستی باواجی، مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.هەندرێن، مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.کاوە، سەنتەری ددان، لیژنەی پزیشکی، بنکەی سماقوڵی گرتک، بنکەی دێگەڵە، بنکەی هەرمۆتە و بنکەی زانکۆ.

تەندروستی کۆیە ڕاشیگەیاند، بۆ ناو تۆمارکردن لە پرۆژەکە، پێویستە فەرمانبەران کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری و پاسپۆرتیان پێ بێت.

داوا لەو فەرمانبەرانەش کراوە کە کارتی نیشتمانییان نییە، ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەیان پێ بێت.

“هەژماری من” پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابەشکردنی مووچە کە مانگانە دەچێتە سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆران و ئەوانیش دەتوانن مووچەکانیان لە بانک یاخود لە ڕێی “ئەی تی ئێم”ەوە وەریبگرن.

پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین دەکرێت
پێشت پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین دەکرێت
واتسئەپ تایبەتمەندی نیشاندانی ڕیکلام زیاد دەکات
دواتر واتسئەپ تایبەتمەندی نیشاندانی ڕیکلام زیاد دەکات
ەیوەندیدار