لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بەیاننامەی کۆتاییان دەرکرد



لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی کە ئەمڕۆ شەممە ڕیازی پایتەختی سعودیە دەستی بە کارەکانی کرد، داوای دەستبەجێ شکاندنی ئەو گەمارۆیە دەکرێت کە بەسەر غەززەدا سەپێنراوە و ئیدانەکردنی لەناوبردنی بەربەریانەی ئیسرائیل بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامیدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە “بڕیارێکی دەستبەجێ بدات و لەناوبردنی بەربەریانەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئیدانە بکات”.

هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان کرد واز لە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ دەسەڵاتدارانی داگیرکەر بهێنن، کە لەلایەن سوپاکەیان بۆ کوشتنی گەلی فەلەستین بەکاردێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا لە “دادستانی گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەین دەست بکات بە لێکۆڵینەوەی خێرا لەبارەی تاوانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین لە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە قودسی ڕۆژهەڵاتیشەوە ئەنجامی داوە.

بەیاننامە نائاساییەکەی لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی ” شەڕی تۆڵەسەندنەوە لە غەززە وەک بەرگریکردن لە خۆ یان پاساودانی لەژێر هەر بیانوویەکدا” ڕەتکردەوە، جەختی لەسەر “ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوانەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژییە بەربەریەکان” کردەوە.

جگە لەوەش، لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر “پێویستی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی میسر بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناو کەرتەکە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و بەردەوام و گونجاو” کردووەتەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “پشتیوانی لە هەموو ئەو هەنگاوانەی میسر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکرێت”.

لە بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر “پێویستی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە و چوونە ژوورەوەی دەستبەجێی کاروانی یارمەتییەکان، لەوانەش خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی، بۆ ناو کەرتی غەززە” کردووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام و هەمەلایەنە، کە هەڵبژاردەیەکی ستراتیژی پێکدەهێنێت، تاکە ڕێگایە بۆ زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و پاراستنیان لە توندوتیژی و شەڕ، کۆتاییهێنان بە داگیرکاری ئیسرائیل و چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی”.

وڵاتانی بەشداربووی لوتکەکە لە بەیاننامەی کۆتاییدا هۆشدارییان داوە، “لە کاردانەوەی کارەساتبارانەی ئەو دەستدرێژییە تۆڵەسەندنەیەی کە ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، و مەترسی ڕاستەقینەی فراوانبوونی شەڕەکە دەکرێت.”

یەكێتی مامۆستایان لەسەر هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی مامۆستایان لەسەر هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ هەڵوێستی ڕاگەیاند
سەرۆك كۆمار: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه‌ قودس پایته‌ختی بێت
دواتر سەرۆك كۆمار: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه‌ قودس پایته‌ختی بێت
ەیوەندیدار