سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سەرجەم نەخۆشخانەکانی غەززە دەکات



ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی هەموو نەخۆشخانەکانی غەززەی کرد ” بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ حەماسدا بکەن” و ئاماژەی بەوەشکرد کە هێشتا هەزاران کەس لە حەوشەی کۆمەڵەی پزیشکی شیفادان کە “دەبێت چۆڵ بکرێت.”

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٥٠ هەزار کەس باکوری غەززەیان بەجێهێشتووە.

ئەم داوایەی سوپای ئیسرائیل لەکاتێکدایە ئابڵوقەی خستووەتەسەر نەخۆشخانەکان و لەنێویاندا کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا کە دەکەوێتە خۆرئاوای شاری غەززەوە کە بۆردومانێکی چڕ دەکرێت و رووبەڕووبوونەوەی توندی تێدا ڕوودەدات و کارەبای خەستەخانەکەش بڕاوە و بەهۆیەوە منداڵێکی شیرەخۆرە و چوار نەخۆشی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی وتەی چەند شایەتحاڵێک، تانکەکانی ئیسرائیل بە موشەک تیمێکی پزیشکییان کردە ئامانج کە دەچوون بۆ پشکنینی کوژراو و بریندارەکان لەناو حەوشەکانی باڵەخانەکەدا لەکاتێکدا کۆمەڵێک لە ئاوارەکان هەوڵیان دابوو بەجێی بهێڵن.

هاوکات، بەشی چاودێری منداڵانی نەخۆشخانەکە مووشەک لێیداوە و ئامێرەکانی ئۆکسجین لەکار کەوتوون و هۆڵەکانی نەشتەرگەری کە دەکەونە نهۆمی پێنجەمی نەخۆشخانەکەوە لەکار کەوتوون بەهۆی بۆردومانەکانەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەزارن نەخۆش لەناو خەستەخانەکەدان و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

کۆڵانە دڵگیرەکەی شار
پێشت کۆڵانە دڵگیرەکەی شار
عەلی عەلاق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
دواتر عەلی عەلاق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
ەیوەندیدار