کۆڵانە دڵگیرەکەی شار



دراوسێیەک کە هەمووان ئاواتی پێدەخوازن، کۆڵانێکی باریکی کردووەتە دڵگیرترینی شار و دەرگایەک بۆ ماڵێک لە گوڵ.

جەبار ڕەئوف و بەدیعە محەمەد بەیەکەوە لە سەوزترین ماڵی هەرێمی کوردستان دەژین، سەختی ژیان و خەمی لەدەستدانی ئازیزانیان بە ماڵ و کۆڵانە پڕ لە گوڵەکەیان دەڕەوێننەوە، ماڵەکەیان لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانییە.

جەبار ڕەئوف خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام بە ورەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان بووەتەوە، سەوزترین ماڵی هەرێمی کوردستانی دروستکردووە.

ناوی زۆرینەی گوڵەکان دەزانێت، مووچەی کەمئەندامییەکەی دەداتە گوڵی سروشتی و کەلوپەلی ئەنتیکە.

بەدیعە محەمەد، براژنی جەبار ڕەئوفە، بەردەوام لەگەڵ هێوەرەکەی سەرقاڵی خزمەتکردنی گوڵەکانە، هەموو کونج و گۆشەکان بە گوڵ و سەوزایی تەنراون، وەک منداڵی خۆی خەم لە گوڵەکان دەخوات و بەخێویان دەکات.

کەشوهەوا بەرەو سەرما دەچێت، دەبێت گوڵەکان بباتە سەربان و دایانبپۆشێت تا بەهۆی سەرماوە وشکنەبن.

بەیەکەوە ماڵێک لە گوڵ و جوانترین کۆڵانیان نەخشاندووە، بوونەتە ماڵێک کە هەمووان ئاواتیانە دراوسێیان بن، ساڵی ڕابردوو لەلایەن ڕێکخراوێکی ژینگە دۆستیەوە خەڵاتی سەوزترین ماڵی هەرێمی کوردستانیان وەرگرت.

ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی مام جەلالە بە سەرۆك كۆماری عێراق
پێشت ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی مام جەلالە بە سەرۆك كۆماری عێراق
سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سەرجەم نەخۆشخانەکانی غەززە دەکات
دواتر سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سەرجەم نەخۆشخانەکانی غەززە دەکات
ەیوەندیدار