هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕادەگیرێت



بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیراوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاند، “بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و گومرگەکان، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی مۆدێلی ساڵانی پێشوو ڕادەگیرێت و مۆدێلێکی دیکەی بەرزتر زیاد دەکرێت”.

ئاشكراشی كرد، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل ساڵی 2021 لە گومرگەکانەوە ڕاگیراوە و تەنیا ئۆتۆمبێلی مۆدێل ساڵانی 2022، 2023 و 2024 رێگەپێدراوە هاوردە بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ڕێنماییە لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت و لەسەرەتای ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری تایبەت بە ئۆتۆمبێلی لە عێراق ڕاگەیاند و وتی، “لە کۆتایی ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن و 460 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبوون”.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2022دا دوو ملیۆن و 71 هەزار و 626 ئۆتۆمبیل هەبوون.

 

عێراق دەستگیركردنی چەند كەسێكی لە سلێمانی ڕاگەیاند
پێشت عێراق دەستگیركردنی چەند كەسێكی لە سلێمانی ڕاگەیاند
ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار