ڕووداوێكی هاتووچۆ 13 قوربانی لێكەوتەوە



لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربون.

فەرزین ڕەزا زادە، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازەربایجانی فێرکاری بە میدیا ئێرانییەکانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای ورمێ بۆ سلیفانا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربون.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی “پیجۆ و سەمەند و براید” لەسەر سێڕیانی راجان لەسەر رێگای ورمێ توشی پێکدادان بوون و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕوونیشی كردەوە، تیمەکانی فریاکەوتن چوونە شوێنی ڕووداوەکە و چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانە کرا و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کران، سێ لە بریندارەکانیش لە دۆخێكی مەترسیداردان.

 

هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕادەگیرێت
پێشت هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم ڕادەگیرێت
ڕێكارێكی دیكە لە بەرژەوەندی خانەنشینان ڕادەگەیەنرێت
دواتر ڕێكارێكی دیكە لە بەرژەوەندی خانەنشینان ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار