بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ نەخۆشخانەی فەلەستین بۆردومان كران



سوپای ئیسرائیل سێ‌ نەخۆشخانە، كە یەكێكیان تایبەتە بە منداڵان لە كەرتی غەززە بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، شەوی رابردوو ئیسرائیل نەخۆشخانەی رەنتیسی منداڵانی بە ئامانج گرتووە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕەنگە بگەینە دۆخێک کە خزمەتگوزارییەکانمان بوەستێت.

لای خۆشیەوە، بەرێوەبەری کۆمەڵگای تەندروستی شیفا لە غەززە ڕایگەیاندووە، حەرەمی نەخۆشخانەکەمان بۆردوومان کراوە و 6 کەس کوژراون.

هاوكات، ئەمشەو نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە چڕی بۆردومان کرا.

ئەو نەخۆشخانەیە لە سەر ئەرکی خێرخوازانی ئەندەونوسیا دروستکراوە و لە رۆژانی رابردوودا سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە نەخۆشخانەکە لە سەر تونێلەکانی چەکدارە فەلەستینیەکان دروستکراوە و لەو شوێنەوە مووشەک هەڵدەدرێت.

بەپێی دواین ئامارەكانی تەندروستی فەلەستین، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 20 هەزار كەس بریندارن.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

 

سەعدی پیرە: میللەتێكی ماندوومان هەیە
پێشت سەعدی پیرە: میللەتێكی ماندوومان هەیە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار