بەم هەنگاوانە بەرەکەت لە ماڵەکەتتدا زیاد بکە



بۆ ئەوەی بەختەوەر و ماڵێکی بەرەکەتتدارت هەبێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکە و بەرەکەتت زیاد بکە، لەهەمان کاتتدا لە خودای میهرەبانیش نزیکتر ببەرەوە،

هۆکارى زیاد بوونى بەرەکەت لە ماڵ ..

بەرەکەت : ووشەیەکە زۆربەى کات بەرگوێمان دەکەوێت بەڵام بەداخەوە لەماڵەکانمان وونە . بەرەکەت نە لە کاتماندا هەیە نە لە رزق و رۆزى .

بۆیە کلیلى بەرەکەت هەشتن , وە لەقورئان و سوونە هاتوە .

کلیلەکانى بەرەکەت هەشتن :-

  1. خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز : خودا دەفەرموێت : (وهذا كتاب أنزلناه مبارك) قورئانى پیرۆز خوێندنەوەى بە جوانى تێگەیشتن و فێربوونى ماناکانى و کار پێکردنى لە ژیانى رۆژانە دەبێتە مایەى بەرکەت پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (تسكنه الملائكة تهجره الشياطين ويتسع بأهله ويكثر خيره).

واتە: هەر مالێک قورئانى تیا بخوێندرێت ئەوا مەلائیکە لەو مالە نیشتەجێ دەبن و شیطانەکان لەو ماڵە هەڵدێن , وە خۆشى وبەرەکەت دەکەوێت نێو خانەوادەکە.

2. بسم الله وە یادى خودا کردن :پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :

(إذا دخل الرجل بيته فذكر الله تعالى عند دخوله وعند طعامه، قال الشيطان لأصحابه لا مبيت ولا عشاء)

واتە : ئەگەر چونەوە بۆماڵ یادى خودا بکەن وە لەکاتى نان خواردن بسم الله بکەن چونکە شیطان ناچێتە ماڵێک و تیاى نامێنێتەوە کە یادى خوداى تیابکرێت و بسم الله لەسەر خواردنەکەیان بکرێت.

3. الصدقة (بەخشین) : بەخشین یەکێکە لەهۆکارەکانى بەرەکەت لەماڵ , بەتایبەت بەخشینێ بەنهێنى بکرێت , چونکە بەخشین تورەبوونى خودا دادەمرکێنێتەوە .

صلة الرحم :

4. سەردانى كردنى خزم : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:

«من سره أن يبسط له في رزقه وأن ينسأ له في أثره فليصل رحمه» (متفق عليه).

واتە : هەرکەسێک دەیەوێت رزقى فراوان بێت با سیلەى رەحم بەجێ بگەیەنێت.

وە لە شوێنێکى تر دەفەرموێت سیلەى رەحم و رەوشت باشى و چاک بوون لەگەڵ دراوسێ ئەوا رزق زیاد دەکات و بەرکەت دەخاتە تەمەنەوە.

5.  چوون بۆ سەرکار و داواکردنى رزق لە بەیانان زوو : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دوعاى کردوە بۆ ئومەتەکەى دەفەرموێت : ( اللهم بارك لأمتي في بكورها ) واتە خودایە بەرەکەت بخەیتە رزق و رۆزى ئومەتەکەم سەرلەبەیانى , بەڵام بەداخەوە زۆربەى خەڵکى ئەم سەردەمە تاکو نیوەڕۆ خەوتون.

6. نوێژکردن لەکاتى خۆیدا :

قال الله تعالى:«وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها لا نسألك رزقا“نحن نرزقك والعاقبة للتقوى»

واتە : فەرمان بکەن بە خانەوادەکەت تاوەکو نوێژ بکەن و ئارامبگرن لەسەرى , خودا داواى رزق و رۆزى لەئێوە ناکات بەڵکو خودا خۆى رزق و رۆزى دەرە، وە پاشە رۆژ بۆ پارێزکارانە.

7. پەنا گرتن بەخودا بە تەواوى : پێغەبمەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :

«لو توكلتم على الله حق توكله لرزقكم كما يرزق الطير ، تغدو خماصا”وتروح بطانا”»

واتە : ئەگەر تەوەکولتان بەتەواوى بەخودا بێت ئاوها رزق و رۆزیتان دەدات وەک باڵندە چۆن بەیانیان بەسگى برسى دەردەچێت و ئێواران بەسگى پردەگەرێتەوە .

8. بەردەوام بوون لەسەر أستغفار : استغفار کردن سەرچاوەى رزق و رۆزیە , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێت :

«من لزم الاستغفار جعل الله له من كل ضيق مخرجا” ومن كل هم فرجا”ورزقه من حيث لا يحتسب»

واتە : هەرکەسێک بەردەوام بێت لەسەر استغفار ئەوا خودا لەهەموو تەنگاویەک رزگارى دەکات , وە لەهەموو غەم وپەژارەیەکى دەرەوێنێتەوە , وە رزقى واى بۆ رەوانەدەکات کە هەرگیز بەخەیاڵى دا نەهاتبێ کە ئەم رزقەى بۆ بێت.

خودا بەرکەت بەسەر ئێمەو ئێوەش دا ببارێنێت.

سەرچاوە: ڕادیۆی سوننەت

بڕیاری خەرج كردنی دەرماڵە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم درا
پێشت بڕیاری خەرج كردنی دەرماڵە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم درا
قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆ بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
دواتر قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆ بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
ەیوەندیدار