بڕیاری خەرج كردنی دەرماڵە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم درا



هێزەكانی پاسەوانی سنووری هەرێم لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارمەندانەی لە وەجبەی دووەم دامەزراون دەرماڵەی مەترسی-یان بۆ خەرج دەكرێت و دەشڵێت: “سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی و دوامۆڵەت ڕۆژی شەممەیە”.

هێزەكانی سنوور پارێز لە سنووری ناوچەی باكوور/ سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كارمەندانەی لە وەجبەی دووەم لە هێزەكانی سنوور دامەزراون سبەینێ‌ پێنج شەممە 9ی 11ی 2023 لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەتوانن پەیوەندی بكەن بە فێرگەی مەشقی سنوری ناوچەی باکوور/ سلێمانی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەتوانن ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە سەردانیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی مەترسی.

جەختیشی كردۆتەوە، دوامۆڵەت ڕۆژی شەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆیە بۆ وەرگرتنی دەرماڵەكە.

شەڕی فەلەستین زیانی نزیكەی 23 ملیار شیكڵ لە ئیسرائیل دەدات
پێشت شەڕی فەلەستین زیانی نزیكەی 23 ملیار شیكڵ لە ئیسرائیل دەدات
بەم هەنگاوانە بەرەکەت لە ماڵەکەتتدا زیاد بکە
دواتر بەم هەنگاوانە بەرەکەت لە ماڵەکەتتدا زیاد بکە
ەیوەندیدار