شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە بارەی سەردانەکەوە پێشەوا هەورامانی،وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەرووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

هەروەها ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:”هیوادارین هەڵبژاردن لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە واتە ٢٥ی شوبات بەڕێوەبجێت”.

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی
پێشت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی
مامۆستایان لە بەغدا سكاڵایەكی دیكەیان بۆ مووچە تۆماركرد
دواتر مامۆستایان لە بەغدا سكاڵایەكی دیكەیان بۆ مووچە تۆماركرد
ەیوەندیدار