تەندروستی هەرێم بڕیارێك سەبارەت بە دەرمان دەردەكات



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكان و كارگەكانی دروست كردنی دەرمان ئاگادار دەكاتەوە، كە لە سەری ساڵی نوێوە هەر بەرهەمێكی دەرمانسازی و پزیشكی بەبێ‌ ستیكەری نوێ‌ بێت سزا دەدرێن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی و کارگە ناوخۆییەکانی دروستکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و بەرهەمی پزیشکی كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتیان، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی و کارگە ناوەخۆییەکان دەکەینەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی گشت ئەو بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکیانەی، کە بێ ستیکەرن یاخود ستیکەری کۆنیان لەسەرە بیگەڕێننەوە بۆ کۆگاکانیان.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوە بەرهەمەکانیان بە لیستێک، کە ئەم زانیاریانە لەخۆ بگرێت (Item name,quantity, batch number,current process) پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵ كردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بکەن بۆ دروستکردنی ستیکەری نوێ بۆیان دواتر بەرهەمەکانیان بە بازاڕ بکەنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، دوا مۆڵەت ڕێکەوتی (١٠/١٢/٢٠٢٣) دەبێت.

وتوشیەتی، “دوای ڕێکەوتی (٢/١/٢٠٢٤) هەر بەرهەمێکی دەرمانسازی و پزیشکی بەبێ ستیکەری نوێ بوونی هەبێت لە کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان و کارگە ناوخۆییەکانی دروستکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی بە نایاسایی هەژمار دەکرێت و دەستی بەسەردادەگیرێت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر”.

حكومەتی عێراق بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
پێشت حكومەتی عێراق بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
یەكێتی و گۆڕان لێدوانی جیاواز لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن
دواتر یەكێتی و گۆڕان لێدوانی جیاواز لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن
ەیوەندیدار