حكومەتی عێراق بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، ئەو بانكانەی قەرزیان بە هاووڵاتیان داوە بە دۆلار لەكاتی وەرگرتنەوەی قەرزەكە هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار وەربگرنەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەربارەی دۆخی ئابووری وڵات و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دەركرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە درێژەی کارەکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنی مامەڵە داراییەکان لەسەر بنەمای دۆلار، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی (٣)ی بڕیارنامەی کابینەی حکومەت (٢٣٥٤٥ی ساڵی ٢٠٢٣) سەبارەت بە میکانیزمی ئاڵوگۆڕی دۆلار.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی بڕیارەكە ئاشكرای كردووە، “سەبارەت بە قەرزوەرگرانی عێراقی لە بانکە حکومییەکان (بە بانکی بازرگانی عێراقیشەوە) بە دۆلاری ئەمریکی؛ ئەم بانکانە پابەندن بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بە نرخی فەرمی (١٣٢٠ دینار) بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە قەرزوەرگرەكە، بەو مەرجەی بانکی ناوەندی عێراق حسابی بانکەکان بە دۆلار بەهێز بکات بۆ مەبەستی گواستنەوەی دەرەکی”.

جەختیشی كردۆتەوە، بە تایبەتی ئەم ڕێکارە ئەو قەرزانە دەگرێتەوە، کە پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە خەرج کراون.

بناری قەندیل لەلایەن تورکیاوە بەچڕی بۆردومان دەکرێت 
پێشت بناری قەندیل لەلایەن تورکیاوە بەچڕی بۆردومان دەکرێت 
تەندروستی هەرێم بڕیارێك سەبارەت بە دەرمان دەردەكات
دواتر تەندروستی هەرێم بڕیارێك سەبارەت بە دەرمان دەردەكات
ەیوەندیدار