ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی ڕازی دەبێت



بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل بیر لە وچانێی کورتخایەن لە کردارە سەربازییەکاندا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بدات کەلوپەلی مرۆیی بگاتە کەرتی غەززە، یان ئەو بارمتانەی کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە گیراون دەربچن، بەڵام ئاگربەستێکی گشتی لە شەڕی یەک مانگی ئیسرائی لەگەڵ حەماسدا بە دوور دەزانێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز، ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی نادیار لە ئاسایشی گشتی غەززەدا بەرپرسیار بێت، پاش بە دەستهێنانی ئامانجەکەی لە بنبڕکردنی بزووتنەوەی حەماس.
ناتانیاهۆ وتی کاتێک ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییە ئاسایشیەمان نییە، ئەوەی هەمانە، تەقینەوەی تیرۆری حەماسە لەسەر ئاستێک کە ئێمە قەت بیرمان لێ نەکردبووەوە.
کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سەرۆک جۆو بایدن و ناتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ئەگەری وەستانی تاکتیکی کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاووڵاتیانی سڤیل لە غەززە بدەن بە سەلامەتی لە ناوچەکانی شەڕی بەردەوامی غەززە دەربچن و دڵنیابوون لەوەی کە هاوکارییەکان دەگاتە دەستی ئەوهاووڵاتیانە سڤیلیانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە و بۆ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە چۆن بتوانرێت بارمتەکان ئازاد بکرێن.

ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
پێشت ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
بناری قەندیل لەلایەن تورکیاوە بەچڕی بۆردومان دەکرێت 
دواتر بناری قەندیل لەلایەن تورکیاوە بەچڕی بۆردومان دەکرێت 
ەیوەندیدار