ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر نەوتی هەرێم ڕاگەیاند



كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر هەڵوێستی وڵاتەكەی لەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنێت و جەختدەكاتەوە، كە کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی هەبووە.

مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات و کەرتی گشتی هەبووە.

لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و دەرکردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی وتویەتی، “لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن”.

جەختی لەوەشکردەوە، چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز لە کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا دەبێت.

لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە بە بڕیاری دەستەی ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و بە پێی وتەی بەرپرسانی هەرێم و عێراق، بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە تا ئێستا زیانی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار لە داهاتی گشتی كەوتووە.

سبەینێ‌ لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ لە چەند گەڕەك و ناوچەیەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی ڕازی دەبێت
دواتر ئیسرائیل بە ئاگربەستی کاتی ڕازی دەبێت
ەیوەندیدار