ئێران داوای هەماهەنگی لە عێراق دەکات لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل



ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەی بەرپرسانی ئێرانی ڕەتکردەوە، کە گوایە بەرپرسانی ئەمریکی داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیان لە غەززە کردبێت.

ڕۆژی دووشەممە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕاگەیاند، ئەمریکا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا پەیامێکی بۆ تاران ناردووە سەبارەت بە داوای ئاگربەست لە غەززە، هەرچەندە لە واقیعدا تەنها پاڵپشتی کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆساید لە غەززە دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە “سی ئێن ئێن” پرسیاری لە وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەویش لە وەڵامدا وتی: “ئەمە لێدوانێکی بەتەواوی درۆیە”.

ناوبراو ڕایگەیاند، ئێمە بە ڕوونی بۆ ئێران ڕامانگەیاندووە کە نابێت هەوڵی فراوانکردنی ململانێکان بدات و بە پێچەوانەوە لە دەرئەنجامەکانی بەرپرسیار دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە بە ئاشکرا داوای ئازادکردنی بارمتەکان دەکەین کە لە لایەن حەماسەوە گیراون، هەر بۆیە ئازادکردنی بارمتەکان پێویستی بە ئاگربەستی مرۆیی دەبێت.

لێدوانەکەی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دووشەممە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی کرد، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە دیدارەکەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا دێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئیرنا)، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، داوای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئێران-ی بۆ زیادکردنی گوشارە سیاسییەکان بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل کرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی بۆردومانەکانی غەززە.

هەولێر؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان
پێشت هەولێر؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان
شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا
دواتر شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا
ەیوەندیدار