هەولێر؛ بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان



بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەڵام پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان خرانە خوارەوە.

لە دەوروبەری کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ، چەند درۆنێك ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کران کە دەکەوێتە نزێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە.

بە پێی زانیارییەکان درۆنەکان پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، لە ڕێی سیستمی بەرگریی بنکەکەوە خراونەتە خوارەوە.

میدیای سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش هەواڵی ئەنجامدانی هێرشەکەیان پشتڕاست کردەوە.

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پێکهاتووە، بە پاساوی ئەوەی ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکات، ناوبەناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج.

کەشوهەوای وشک کۆتایی دێت و پەڵە دەدات
پێشت کەشوهەوای وشک کۆتایی دێت و پەڵە دەدات
ئێران داوای هەماهەنگی لە عێراق دەکات لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل
دواتر ئێران داوای هەماهەنگی لە عێراق دەکات لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل
ەیوەندیدار