شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغدا



پارلەمانتارێکی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، شاندی هەرێم لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەچێتە بەغدا.

شەریف سلێمان، پەڕلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێگەی “مەعلوومە” ڕایگەیاندووە، دروستبوونی پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وتیشی، سەردانیکردنەکەی شاندی هەرێم بە مەبەستی جەختکردنەوەیە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە حکومەتی ناوەندیی، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر داهاتە داراییەکانی هەرێم.

شەریف سلێمان، ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەرییە بۆ کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم، چونکە حکومەتی هەرێم هەست بە جیددیەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکات بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەناویاندا کێشەی مووچە.

ئێران داوای هەماهەنگی لە عێراق دەکات لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل
پێشت ئێران داوای هەماهەنگی لە عێراق دەکات لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل
ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
دواتر ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار