بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرا



ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن قیستی یەکەمی کرێی خوێندنی پارالێڵ دوابخرێت.

رۆژی یەکشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2023) سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە (14291) بە واژۆی ئومێد سەباح ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، جەخت لەسەر هاوکاریکردنی قوتابییانی خوێندنی پاراڵێل دەکاتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە رەچاوکردنی خراپی دۆخی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسانکاری زیاتر، “پێویستە وەرگرتنی قستی یەکەمی کرێی خوێندنی قوتابییانی پاراڵێل دوابخرێت و نەکرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانکۆ و پەیمانگەکان”.

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
عێراق گۆرانکاری لە تاقیکردنەوەی ١ تا ٤ ی سەرەتاییدا دەکات
دواتر عێراق گۆرانکاری لە تاقیکردنەوەی ١ تا ٤ ی سەرەتاییدا دەکات
ەیوەندیدار