عێراق گۆرانکاری لە تاقیکردنەوەی ١ تا ٤ ی سەرەتاییدا دەکات



بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەریکردووە، بڕیاردراوە تاقیکردنەوەی نووسینەکی بۆ قۆناغەکانی ١ تا ٤ لاببرێت و تەنها زارەکی بێت،

وەزارەتی پەروەردە لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بریار دراوە تاقیکردنەوەی نووسینەکی بۆ پۆلەکانی ( ١ و ٢ و ٣ و ٤ ) لاببرێت و تەنها بەشێوەی زارەکی تاقیکردنەوە دەکەن، تەنها قۆناغی چوارەم نەبێت تاقیکردنەوەی نووسینەکی لە بابەتەکانی ( زمان و بیرکاری) دا دەکەن.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەشدەکات، بەهیچ جۆرێک نابێت سرپێچی لەم فەرمانەدا بکەن دەربەست بە تاقیکردنەوەکانی ئەو قۆناغانە، لەکاتێکدا سەرپێچی کراو بە نووسینەکی تاقیکردنەوەیان پێکرا، سزای توندی بەڕێوەبەران و مامۆستایان دەدەن،

فەرمانەکە هەردوو کەرتی حکومی و ئەهلیش دەگریتەوە و دەبێت سەرجەمیان پابەندی ئەم بڕیارەبن.

جێی باسە ماوەی چەند ساڵێکە لە کەرتی پەروەردەی هەرێم بابەتی تاقیکردنەوەی نووسینەکی بۆ پۆلە سەرەتاییەکان زۆر کەمیکردووە یان هەر نەماوە، هەندێک پێیان وایە ئەوە زیانێکی زۆری لە خوێندکاران داوە و هەندێکیش دەڵێن منداڵ لەو تەمەنەدا توانای ئەو هەموو زانیاری و سەعیکردنەی نییە.

بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرا
پێشت بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرا
هەڵمەتێك بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دواتر هەڵمەتێك بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار