لە شارۆچكەیەك كارەبا بوو بە 24 كاتژمێری و مۆلیدەكان لابران



وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، کارەبای ئامێدی کرایە پریپەید و کارکردن بە موەلیدە راگیرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەکو یەکەم قەزا لە هەرێمی کوردستان، کارەبای ئامێدی کراوەتە پریپەید. بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، بەهۆی بڕیارەکەوە کارکردن بە موەلیدەکانی سەنتەری ئامێدی راگیراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لە سلێمانی و هەولێر چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە بە سیتییەکان ناسراوە، کراون بە پریپەید و لەبەر زۆری نرخی کارەباکە کە یەکەیەک بە 157 دینارە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و دواتر بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی یەکەیەک بۆ 100 دینار، وا بۆ نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەچێت بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمە، بەڵام تا ئەم ساتە بڕیاری لەسەر نەدراوە و لە هیچکام لە کۆبوونەوەکاندا باس نەکراوە.

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە ٥١ ملیار دۆلار
دواتر تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە ٥١ ملیار دۆلار
ەیوەندیدار