بێگەرد تاڵەبانی: بەهۆی خراپی باری تەندروستیم نەمتوانی بەشداری فێستیڤاڵی هەنار بکەم



وەزیری کشتوکاڵ و سەرجاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە هەڵەبجەییەکان و رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەکات و و دەڵێت:”ئەمساڵ زۆر بەڕۆشی بەشداریکردنی فیستیڤاڵ بووم بۆ‌ ئەوەی لە نزیکەوە دەستخۆشیتان لێبکەم و لەگەڵتانبم ،بەڵام بەداخەوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیم نەمتوانی ، بەلام سات بە ساتی فیستیڤاڵەکە ئاگادار بووم “.

بێگەرد تاڵەبانی، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان سەڵماندیان و توانیان زامی کارەساتی هەڵەبجە و ناسنامەی مەزڵومیەتی ئەم شارە بگۆڕن بۆ گەورەترین ناوچەی گەشتیاری و سەرنج ڕاکێشانی سەدان هەزار خێزان و هاووڵاتی کوردستانی و عێراقی و بیانی ،پشت بەیەزدانی مەزن و دڵسۆزان لە ساڵانی داهاتوو بەهەماهەنگی لایەنە بەشداربووەکان ، فیستیڤاڵەکە و هەنارو بەرهەمەکانی تری جوتیارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تر بەرەو نێودەوڵەتی دەبەین لە رووی کوالێتی و بەپیشە سازیکردن و بەبازاڕکردنیانەوە، هەروەکو ئێستا هەناری ئێمە لە جیهاندا شکۆمەندانە پێشوازی دەکرێت و نایابترینە”.

وەزیری کشتوکاڵ دەشڵێت:”بەشداریکردنی(270) هەزار گەشتیار بۆ بەسەرکردنەوەی (750) شوێن و بینینی بەرهەمەکانی (900) پیشەوەر و جوتیار و باخەوان و کاری دەستی خانمان ،وە مامەڵەکردن بە بەهای ملیارێک و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار و بەشداریکردنی(106) کەناڵ و( 1000) ڕۆژنامەنوس و میدیاکار ، گەواهیدەری راستەقینەن کە لەدوای عاشواری پیرۆز ئەمە دووەمین و گەورەترین بۆنەی کۆبونەوەی هاووڵاتیانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان”.

ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن
قایمقامیەتی هەڵەبجە: لە فێستیڤاڵی هەنار ٧٥ دەبەی یەک کیلۆیی ڕوبەهەناری ساختە دەستیبەسەردا گیرا
دواتر قایمقامیەتی هەڵەبجە: لە فێستیڤاڵی هەنار ٧٥ دەبەی یەک کیلۆیی ڕوبەهەناری ساختە دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەندیدار