ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین، ئێوەمان سڕییەوە و فڕێماندانە لایەک



ئەمڕۆ شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکیدا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دووپاتیکردەوە “چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین”.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا، کە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، “ناتانیاهۆ چیتر کەسێک نییە کە بتوانین بە هیچ شێوەیەک قسەی لەگەڵ بکەین، ئێمە سڕیمانەوە و فڕێماندایە لایەک”.

ناوبراو وتیشی، ” گرنگی بە لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەدەم لە ڕیاز، فشار دەکەین بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست”.

سەرۆک کۆماری تورکیا پشتڕاستی کردەوە، “کەسی سەرەکی بەرپرس لە هێرشەکانی سەر غەززە،  سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆیە”، ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە ئێستادا ناوخۆی ئیسرائیل شایەتحاڵی لێدوانەکانی ناتانیاهۆیە لە دژی غەززە”.

ئەردۆغان ئەوەی خستەڕوو، “ناتانیاهۆ کەسێکە کە گەلی ئیسرائیلیش توڕە دەکات، پشتیوانی هاووڵاتیانی لە دەستداوە و بە بەکارهێنانی دەربڕینی ئایینی هەوڵدەدات پشتیوانی بۆ کۆمەڵکوژییەکان کۆبکاتەوە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند، “پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکەین کە سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە دەهێنن، پشتگیری لەو پلانانە ناکەین کە ژیانی فەڵەستینییەکان دەکەنە ئامانج”.

کازم ساهیر بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات
پێشت کازم ساهیر بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات
لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار