کازم ساهیر بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات



هونەرمەند کازم ساهر گۆرانیبێژی ناسراوی عێراق نوێترین بەرهەمی بەزمانی ئینگلیزی بۆ غەززە تۆماردەکات و ناونیشانی بەرهەمەکەش بریتییە لە “جەنگ بوەستێنن”.

هونەرمەندی عێراقی کازم ساهر ئاشکرایکرد کۆتایی بە نووسینی بەرهەمێکی نوێ هێناوە لەژێر ناوی “جەنگ بوەستێنن” کە بۆ غەززەی وتووە و بەزمانی ئینگلیزی بڵاوی دەکاتەوە. کازم ساهر هۆکاری بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە بەزمانی ئینگلیزی بۆئەوە دەگەڕێنێتەوەوە دەیەوێت پەیامەکەی بگاتە جیهان هەتا هەموو دنیا هەوڵ بدەن کۆتایی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیەوێت شەممەی داهاتوو گەشتی نیویۆرک بکات و لەوێ بەرهەمەکەی بەهاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات.

باسی لەوەشکردووە، هۆنراوەکەی بە زمانی عەرەبی نوسیووە و لەلایەن شاعیرێکی بەریتانییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە ئێستادا سەرجەمی کارەکانی کۆتایی هاتووە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆمار دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.

کازم ساهر ئەوەشی خستووەتەڕوو، حەوت بەرهەمی نیشتیمانی بەزمانی عەرەبی تۆمار کردووە و بەڵام ئەم بەرهەمە نوێیە بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات هەتا بگات بە هەموو جیهان.

هاوکات، ساهر خەمباری خۆی بۆ بارو دۆغی غەززە دەربڕی و هیوایخواست ئاشتی و ئاسایش بۆ دانیشتوانەکەی بگەڕێتەوە. وتیشی، “خەڵکی بێتاوان لەم جەنگەدا قورسترین باجیان داوە.”

حزبوڵا پێنج پێگەی ئیسرائیلی بەئامانج گرت
پێشت حزبوڵا پێنج پێگەی ئیسرائیلی بەئامانج گرت
ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین، ئێوەمان سڕییەوە و فڕێماندانە لایەک
دواتر ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین، ئێوەمان سڕییەوە و فڕێماندانە لایەک
ەیوەندیدار