لەبارەی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت



بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پێدانی هۆرمۆن بە پەلەوەر  دەدات و دەڵێت “بە هیچ جۆرێک پەلەوەر هۆڕمۆنی پێنادرێت”.

جەمال حەسەن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی ڕایگەیاند، ” جۆرێکی دەستکردی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی رەگەزی مێینە بە مەبەستی زیادکردنی کێش لە مریشکدا بەکاردەهێنرا، بەڵام تێبینی ئەوەکرا کە مریشکەکان وەڵامی ئەو زیادکردنی کێشەیان نەدایەوە، دەبووە هۆی نیشتنی چەوری لە ژێرپێست”.

وتیشی، “زیادبوونی کێشی مریشک لە ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توێژینەوەیانەی کە پسپۆڕانی ئەم بوارە ئەنجامیان داوە بۆ باشترکردنی جیناتی مریشک”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” گەشەکردن و قەڵەوبوونی مریشکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەوتنی بۆ ماوەیی لە پیشەسازیی پەلەوەر، بە پێچەوانەوە پەلەوەرەکان هیچ جۆرە هۆرمۆنێکیان پێنادرێت”.

جەمال حەسەن، باسی لە پێنەدانی هۆرمۆنەکانن لە بەخێوکردنی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان کرد و لە چەند خاڵێکدا ڕوونیکردەوە:

 یەکەم، هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن و زیادکردنی کێش لە مریشکدا بە شێوەی بازرگانی بەردەست نییە، واتە بەکارهێنانی نایاساییە.

دووەم، هۆرمۆنەکان نابنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەکردنی پەلەوەر، تەنانەت ئەگەر زۆرچالاکیش بن.

سێیەم، زۆربەی هۆڕمۆنەکان پێویستە لە ڕێگەی دەرزییەوە ڕۆژانە لە مریشکەکان بدرێن، بە شێوەی ڕۆژانە دوو جار لە رێگەی دەرزی ژێرپێست، ئەمەش کارێکی زۆرئەستەم و مەحاڵە واتە لە رێگەی خواردنەوە بەکارنایەت.

چوارەم، گرانی و بەرزیی نرخی هۆرمۆنەکان، لەبەرئەوەی هۆرمۆنی گەشەی مریشک، بە شێوەی بازرگانیی بەرهەم نایەت، واتە تێچووی زۆری دەوێت کە ئەمەش لە رووی ئابوورییەوە هیچ مانایەکی نییە.

ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین، ئێوەمان سڕییەوە و فڕێماندانە لایەک
پێشت ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: چیتر ناتوانین قسەتان لەگەڵ بکەین، ئێوەمان سڕییەوە و فڕێماندانە لایەک
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات
دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئوردن دەکات
ەیوەندیدار