بلینکن “واشنتۆن داوای ئاگربەستی مرۆیی لەغەززە دەکات”



دوێنێ هەینی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای جەنگی نێوانیان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بۆجاری سێیەم سەردانی ئیسرائیلی کرد و ڕایگەیاند، واشنتۆن داوای ئاگربەستی مرۆیی دەکات لە غەززە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە ئاگربەستی مرۆیی ڕابگەیەنێت کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکانی ئیسرائیلەوە کە نزیکەی مانگێکە بەردەوامە هەزاران فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.

بلینکن بە بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، ڕازیبوونی ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی، چونکە ئەمە یارمەتی واشنتۆن دەدات بۆ ڕێگریکردن لەو فشارە زیادبووەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ئیسرائیل لە غەززە.

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئیدارەتی ئێستای ئەمریکا کە لەلایەن جۆبایدنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت ئامادەیە هاوکاری ئیسرائیل بکات لەپێناو ئامانجە سەربازییەکانیدا، بەڵام لەچەندین لاوە فشاری لێدەکرێت و هەندێک لە دیموکراتەکانیش لە کۆنگرێس و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکەن لە غەززە.

بلینکن باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەو فشارانەی کەهەیە لەسەر ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئاگربەستی مرۆیی یارمەتی ئیسرائیل دەدات کاتێکی زیاتری بەدەستەوەبێ بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی.

لەبەرامبەردا، بەرپرسانی ئیسرائیل کە لەنێویاندا نەتەنیاهۆ و وەزیری بەرگری ئیسرائیل و سەرۆکی سوپای ئیسرائیل ڕەتیانکردووەتەوە هیچ ئاگربەستێک ڕابگەیەنن و ئاماژەیان بەوەکردووە ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی زۆر هەڵدەگرێت لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام لەوبڕوایەدا نین لەئایندەیەکی نزیکدا هیچ جۆرە ئاگربەستێک ڕابگەیانن.

گرفتی خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان بێ چارەسەر ماوەتەوە
پێشت گرفتی خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان بێ چارەسەر ماوەتەوە
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار