گۆڕان بەرپرسێکی باڵای حکومی لە ریزەکانی دوورخستەوە



وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەهۆکاری دووبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی لە پشکی بزوتنەوەکە لە ریزکەنای دوورخستەوە.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆکاری دوبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی (د.سەیوان عەلی ڕەزا) بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەوە دوومجارە د.سەیوان عەلی کە بریکاری وەزارەتی پەروەردەیە لە پشکی بزوتنەوەی گۆران لە حکومەت تەمەنی خانەنشینییەکەی درێژدەکاتەوە.

پارێزگای هەولێر: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا چاوەرواننەکراو بوو
پێشت پارێزگای هەولێر: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا چاوەرواننەکراو بوو
ئەم شەپۆلی بارانبارینە کەی کۆتایی دێت؟
دواتر ئەم شەپۆلی بارانبارینە کەی کۆتایی دێت؟
پەیوەندیدار