پارێزگای هەولێر: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا چاوەرواننەکراو بوو



پارێزگای هەولێر لەبارەی لافاوەکەی ئەمڕۆت شاری هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا حاڵەتێكی چاوەڕوانەكراو بوو كە دەزگا و ئامێرەكانی كەشناسیش بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو نەیانتوانی پێشبینییەكانی بخوێننەوە”.

لە روونکردنەوەکەدا ، پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە كە لەڕێگەی لیژنە و تیمی فەرمانگە و دامەزراوەكانەوە، هەموو هەوڵێكی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی روودانی هەر ئەگەر و مەترسییەكی لافاو و رووداوێكی نەخوازراوی گۆڕانی كەشوهەوا.

دەشڵێت:”ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا حاڵەتێکی چاوەڕواننەکراو بوو کە دەزگا و ئامێرەکانی کەش ناسیش بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواو نەیانتوانی پێشبینیەکانی بخوێننەوە، بۆڕوودانی حاڵەتی لەمشێوەیەش بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت پێشبینی زانستی بۆ بکرێت

ڕاگەیەندراوێک لەپارێزگای هەولێرەوە

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2023.11.3، بارانێکی بەخووڕ لە ماوەیەکی کەمدا بە ڕێژەی 28ملم لە سەنتەری شاری هەولێر داباری، بەپێی پێشبینی شارەزایان و بەڕێوەبەرایەتی کەش و هەوا، ڕێژەی دابارینەکە بە هۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا دوور لە چاوەڕوانی و پێشبینی نەکراوبوو.

بەڵام خۆش بەختانە، بە هۆی داڕشتنی ئەو پلان و بەرنامە و ڕێگا چارەسەریانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی ڕوودانى لافاو و چارەسەرى هۆکارەکانى دروست بوون و هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕانى کەش و هەوا لە زستان و وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان گیرابوونەبەر، لە وانە خاوێنکردنەوەى (350) كیلۆمه‌تر له‌ فراوانکردن و پاککردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و بەردەوامیدان بە پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی گەڕەک و شوێنە گشتیەکانی شارى هەولێر و تەواوکردنی (20) پڕۆژەی تایبەت بە کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و (43) پڕۆژەی دیکە کە ئێستا بەڕێژەی جیاواز لە بواری جێبەجێکردندا، ئەوەجگە لە ئامادەباشی سەرجەم تیمەکانی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی و شارەوانییەکان و بەرگری شارستانی و تەندروستی و لایەنەپەیوەندیدارەکان بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بە هاناوەچوونی هاوڵاتییان، توانرا ئیدارەی حاڵەتی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینی ئەمڕۆ بدرێ و کۆنتڕۆڵی بکرێت.

هاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیا دەکەینەوە، پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لیژنە و تیمی فەرمانگە و دامەزراوەکانییەوە هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕوودانی هەر ئەگەر و مەترسیەکی لافاو و ڕووداوێکی نەخوازراوی گۆڕانى کەش و هەوا، ئەوەی ئەمڕۆش کە بە هۆی دابارینی ڕێژەیەکی زۆری باران لەماوەیەکی کەمدا ڕوویدا و لە چەند شوێنک بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاو و ژمارەیەک لە هاوڵاتییان دووچاری ناڕەحەتی بوونەوە و لە بەشێک لە شەقامە گشتییەکانیش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بوو، لە زووترین کاتدا تیمەکان بەهانای هاوڵاتییانەوە چوون و شەقامەکان پاککرانەوە و سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا حاڵەتێکی چاوەڕواننەکراو بوو کە دەزگا و ئامێرەکانی کەش ناسیش بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواو نەیانتوانی پێشبینیەکانی بخوێنەوە، بۆڕوودانی حاڵەتی لەمشێوەیەش بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت پێشبینی زانستی بۆ بکرێت، بەداخەوە چەند کەناڵ و دەزگایەکی میدیایش، پرسەکەیان بە ئاڕاستەیەکی ناڕاست و دوور لەڕاستی برد و وەک خۆی ڕووماڵی ڕوداوەکەیان نەکرد، هیوادارین بۆ لەمەو دوا ئەگەر ناتوانن لەحاڵتی ڕووداوی لەمشێوەیەدا هاوکاربن، با بەلای کەمەوە وەک خۆی وێنەکان بۆ ڕای گشتی بگوازنەوە.
پارێزگای هەولێر

ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە فەلەستین ئەنجام دەدات
پێشت ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکی نوێ لە فەلەستین ئەنجام دەدات
گۆڕان بەرپرسێکی باڵای حکومی لە ریزەکانی دوورخستەوە
دواتر گۆڕان بەرپرسێکی باڵای حکومی لە ریزەکانی دوورخستەوە
ەیوەندیدار