ئەم شەپۆلی بارانبارینە کەی کۆتایی دێت؟



کەشناسی هەریمی کوردستان رایگەیاند، ئەو شەپۆلی باران بارینەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتایی هات و تەم دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەو شەپۆلە بارین بارینەى کە ئەمڕۆ هەرێمى کوردستانى گرتببووەوە لە ناوچەکانى باکور و ناوەراستى هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەرى بە لاوازى ماوەتەوە و پێشبینى دەکرێ تا دوای نیوە شەو لە ناوچانەش کۆتایی پێ بێت.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە لە هەندێک ناوچەى شاخاوى تەم دروست دەبێت، هەروەها سبەى ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانى گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.

بارانى 12 کاتژمێرى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:-
هەولێر 28.2 ملم
شەمامک 27.5 ملم
پیرمام 22.7 ملم
سلێمانى 19.0 ملم
چەمچەماڵ 5.8 ملم
دهۆک 12.4 ملم
زاخۆ 15.2 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدى 17.6 ملم
بامەرنێ 20.2 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەبەدیخان 0.2 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵەبجە 4.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
کەلار 3.6 ملم
کانى ماسى 16.4 ملم
مانگیش 17.4 ملم
مەیدان 9.8 ملم
پێنجوێن 14.8 ملم
قەڵادزێ 7.6 ملم
باتوفە 15.0 ملم
کەرکووک 1.0 ملم
دووز 0.4 ملم
خانەقین 4.6 ملم

گۆڕان بەرپرسێکی باڵای حکومی لە ریزەکانی دوورخستەوە
پێشت گۆڕان بەرپرسێکی باڵای حکومی لە ریزەکانی دوورخستەوە
دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
دواتر دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
ەیوەندیدار