شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێم کرد



کەشناسی سلێمانی راگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوامی هەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت ، هاوکات پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویەکان بارانی بەخوڕ ببارێت و لە سەنتەری شارەکان تاوەباران و نمەباران ببارێت.

لەلایەکی ترەوە لە پارێزگای هەولێر، تاوە بارانێکی بەخوڕ باری و لەهەندێک لە گەرەک و شوێنەکان لافاو و ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد.

هەرێمی کوردستان لە وەرزی باران بارین دوانەکەوتووە و ئەگەری باران بارین لە ماوەکانی داهاتوو هەیە و هێشتا مەترسی دواکەوتنی باران دروست نەبووە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت
پێشت یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت
بارانی بەخوڕی هەولێر ئاستەنگی دروستکرد
دواتر بارانی بەخوڕی هەولێر ئاستەنگی دروستکرد
ەیوەندیدار