بارانی بەخوڕی هەولێر ئاستەنگی دروستکرد



ئەمڕۆ لە هەولێر تاوە بارانێکی بەخوڕ باری و لەهەندێک شوێن ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دروستکرد،

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە پارێزگاکانی هەرێم کردووە، لەهەولێر بارانێکی بەخوڕ باری و لەهەندێک ناوچە ئاستەنگی هاتووچۆ و لافاوی دروستکرد،

پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، لەهەندێک لە شوێنەکان لافاو دروست بووە و هاوکات لە زاری شۆفێرێکیشەوە زانیاری پێداین، لە گەڕەکی مامزاوە سایدی هاتن بۆ هەولێر ئاستەنگی دروست بووە و ڕێنمایی شۆفێرانی کرد گەر ئۆتۆمبێلی بچوکیشتان پی بوو نەچن باشترە،

هاوکات لە جادەی بەرامبەر تەواری ڕۆژئاوا 100 مەتری  گلبوونەوەی ئاوی باران زۆربووە و بۆ چەند خولەکێک هاتووچۆی تێدا ئاستەنگ بووە،

شایەنی باسە ساڵانە لەپارێزگای هەولێر لەکاتی بارانی بەخوڕ و زۆردا لافاو دروست دەبێت، هۆکارەکەش بۆ خراپی ئاوەڕۆکان و لەهەندێک شوێنیشدا نەبوونی ئاوەڕۆیە، ساڵی پار بەهۆی بارانی زۆرەوە، چەندین هاووڵاتی زیانیان پێگەشت و لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر تا نیوە زیاتری ماڵەکان لافاو دروست بوو.

شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێم کرد
پێشت شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێم کرد
نێچیرڤان بارزانی لە پاریسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی لە پاریسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار