سەدان دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن



ئەنجوومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی نزیکەی ٩٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ژمارە ١٨٤ی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریانداوە ٨٧٩ دەرچووی یەکەمی بەشی پزیشکی دابمەزرێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی داتا و زانیاری سەرجەم ئەو کەسانەی بڕیارە دابمەزرێندرێن تەواو دەکات.

ئەنجوومەنەکە جەختی لەوەش کردەوە، بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی راستەوخۆ بۆ دامەزراندنیان هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەولەویاتەکانی ئەو خوێندکارانە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێكارەکانی دامەزراندنی زیاتر لە ٤٥ هەزار دەرچووی بەشی پزیشکی و تەندروستی و پەرستاری تەواوکراوە.

بڕیاری دامەزراندنی ئەو خوێندکارانە لەکاتێکدایە ساڵانە خوێندکارە دەرچووەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن.

هەردی سەلامی “وەرە” ی بڵاوکردەوە
پێشت هەردی سەلامی “وەرە” ی بڵاوکردەوە
تەنها کار بە کارتی زانیاری ئەم شارە دەکرێت
دواتر تەنها کار بە کارتی زانیاری ئەم شارە دەکرێت
ەیوەندیدار