تەنها کار بە کارتی زانیاری ئەم شارە دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەک شەممەوە تەنها کار بە کارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە ڕۆژی یەک شەمەوە بەرواری ٥-١١-٢٠٢٣ ەوە تەنھا کار بە کارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی دەکات واتە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شارو شارۆچکەیەکی تر ناکرێ لەبەر ئەوەی لە ھەموو شارو شارۆچکەیەک بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت یان نوسینگەی پاسپۆرتی ھەیە…

بەڕێوەبەرایەتییەکە وەک ڕێنمای بۆ هاووڵاتیان ناوی سەرجەم نوسینگەکانی بڵاوکردۆتەوە کە مامەڵەی هاوولاتیانی تێدا دەکرێت،

بۆنموونە:/

ئەوانەی کارتی زانیاریان شاری ھەڵەبجەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە بکەن

ئەوانەی کارتی زانیاریان ڕاپەڕینە سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە بکەن

ئەوانەی کارتی زانیاریان ناوچەکانی گەرمیانە سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار بکەن

ئەوانەی کارتی زانیاریان چەمچەماڵە سەردانی نوسنیگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ بکەن…

بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست کاتێ حیجزی پاسپۆرت کرایەوە تەنھا ئەو کەسانە پڕی بکەنەوە کە کارتی زانیاریان سلێمانیە…وە ئەگەر کارتی زانیاریت سلێمانی نەبوو، وە حیجزەکەشت ھەبوو ناتوانین کارت بۆ بکەین ..بۆیە داواکارین لە ھەموو ھاوڵاتیان ھاوکارمان بن و کە کارتی زانیاریت سلێمانی نیە پێویست ناکات لە سیستەمەکە حیجز بکەیت و حەقی ھاوڵاتیەکی تر بفەوتێنێ کە کارتی زانیاری سلێمانیە…

تێبینی :- لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتیە پاسپۆرتەکانی ھەموو شارەکانی عێراق کار بەو ڕێنماییە دەکرێت کە کارتی زانیاری تەنھا بۆ سنوری ئەو ناوچەیە دەبێت کە نوسینگەی پاسپۆرتەکەی تێدایە…

سەدان دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن
پێشت سەدان دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن
لە ٢٧ ڕۆژدا لە فەڵەستین نزیکەی ٤ هەزار منداڵ کوژراون
دواتر لە ٢٧ ڕۆژدا لە فەڵەستین نزیکەی ٤ هەزار منداڵ کوژراون
ەیوەندیدار