نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماککرۆن کۆدەبنەوە



کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3-11-2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،‌ نێچیرڤان سه‌ردانى پاريس ده‌كات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 02-11-2023 کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کە بە کۆشکی ئێلیزی ناسراوە بلاویکردەوە، رۆژی هەینی 3ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر  پاشنیوەڕۆ (بە کاتی هەولێر)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.

بەپێی بڵاوکراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی باسی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ بکەن.

پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان پاریس و هەولێردا هەیە و ئەمە چەندەمین جارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە ساڵی 2014وە سێجار سەرۆککۆماری فەرەنسا سەردانی هەولێری کردووە.

لە ٢٧ ڕۆژدا لە فەڵەستین نزیکەی ٤ هەزار منداڵ کوژراون
پێشت لە ٢٧ ڕۆژدا لە فەڵەستین نزیکەی ٤ هەزار منداڵ کوژراون
جادوگەرێکی ئۆنلاین دەستگیرکرا
دواتر جادوگەرێکی ئۆنلاین دەستگیرکرا
ەیوەندیدار