لە ٢٧ ڕۆژدا لە فەڵەستین نزیکەی ٤ هەزار منداڵ کوژراون



ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ نۆ ھەزار و ٦١ کەس بەزربووەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون کە ٢٧ ڕۆژە ھێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، بەزربووەتەوە بۆ نۆ ھەزار و ٦١ کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە نەخۆشخانەی شیفا، زانیاریی سەبارەت بە دوایین ڕەوشی غەززە خستەڕوو.

ئەشرەف قودرا ئاماژە بەوە کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٦٥ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

قودرا باسی لەوەیش کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، نۆ هەزار و ٦١ کەس لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، کە سێ هەزار و ٧٦٠یان منداڵ و دوو هەزار و ٣٢٦یان ژنن.

تەنها کار بە کارتی زانیاری ئەم شارە دەکرێت
پێشت تەنها کار بە کارتی زانیاری ئەم شارە دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماککرۆن کۆدەبنەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماککرۆن کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار