حەشدی شەعبی لە ئامادەباشی هێزەکانی بۆ شەڕی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە



دەستەی حەشدی شەعبی لێدوانەکەی سەرۆك ئەرکانی هێزەکانی ڕەتدەکاتەوە کە ڕایگەیاندبوو بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هێزەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەو نووسراوەی بە ناوی حەشدی شەعبییەوە بڵاوکراوەتەوە کە هێزەکانیان خستبێتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە ڕاست نییە.

جەختیشیکردەوە لەوەی حەشدی شەعبی لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندایە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە هەڵوێست یان لێدوانی تایبەتی هەبێت.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ دیمەنی ڤیدیۆیی ئەبوفەدەك محەمەداوی سەرۆك ئەرکانی حەشدی شەعبی بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا دەڵێت، دۆخی ناوچەکە بەرەو جەنگ دەچێت و حەشدی شەعبیش هێزەکانی خستووەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

میدیای حەشدی شەعبیش هەمان زانیاری بڵاوکردەوە کە لەمڕۆوە هێزەکانیان خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لێدوانی سەرۆك ئەرکانی حەشدی شەعبی لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی بۆ تێوەگلان لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس نەداوە و تەنها لەڕێی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆییەوە، هاوکاری دانیشتووانی کەرتی غەززە دەکات.

دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، نرخی دۆلار دابەزی
پێشت دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، نرخی دۆلار دابەزی
کێن ئەوانەی نابێت سیر بخۆن؟
دواتر کێن ئەوانەی نابێت سیر بخۆن؟
ەیوەندیدار