کێن ئەوانەی نابێت سیر بخۆن؟



سیر بە یەکێکە لە سەوزەکان دادەنرێت کە بۆ خۆشکردنی خواردن بەکاردەهێنرێت، تەنانەت لە کۆندا بە چارەسەری سروشتیی هەندێک نەخۆشیی دادەنرا، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دژەی هەوکردن و کەڕوو و مادەی ڕیشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس پێویستە خۆیان لە خواردنی بەدوور بگرن.

لە ڕاپۆرتێکدا ماڵپەڕی برایتساید  ئەو کەسنەی دەستنیشانکردووە کە پێویستە خۆیان لە خواردنی سیر بەدوور بگرن، چونکە لەبری سوود زیان بە جەستەیان دەگەیەنێت، ئەوانیش:

١. خانمانی دووگیان و شیردەر.

٢. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار حەوت ساڵییەوەیە.

٣. ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی دەکەن، پێوسیتە دوو هەفتە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی نەیخۆن، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری هەیە توشی خوێنبەربوون ببن.

٤. ئەوانەی هەستیارییان پێی هەیە و توشی سوتانەوە و سوربوونەوەی پێست دەبن.

٥. بەهۆی ئەوەی ئارەقکردنەوەی جەستە زیاتر دەکات پێویستە ئەو کەسانەی بەڕیژەیەکی زیاتر ئارەق دەکەنەوە خۆیان لە خواردنی بەدوور بگرن.

حەشدی شەعبی لە ئامادەباشی هێزەکانی بۆ شەڕی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە
پێشت حەشدی شەعبی لە ئامادەباشی هێزەکانی بۆ شەڕی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە
میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە غەززە
دواتر میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە غەززە
ەیوەندیدار