شەمەندەفەر دەگاتە باشماخ و داوای کردنەوەی مەرزی هەڵەبجەش گەیەندرایە ڕەئیسی



بڕیارە هێڵی شەمەندەفەری سنە تا دەروازەی باشماخ لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژ بکرێتەوە و پارێزگاری سلێمانیش داوای کردنەوەی دەروازەی سازانی گەیاندە سەرۆك کۆماری ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك کۆماری ئێران وێستگە و هێڵێ شەمەندەفەری سنە بۆ هەمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕەئیسی وتی: “دەبێت داخوازییەکانی خەڵک جێبەجێ بکرێن و هێڵی سنە بۆ باشماخ دابڕێژرێت و ئەو هێڵە نێودەوڵەتی و ترانزیتییە بکرێتەوە”.

وتیشی: “کوردستان گەییشتووەتە قۆناغێک کە تا چەند مانگی داهاتوو دەتوانێت بچێتە ڕیزی پارێزگا سەوزەکانەوە لە بواری گەیاندنی گازدا”.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئامادەبوو و دیدارێکی کورتیشی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئسی ئەنجام دا.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ درێژبکرێتەوە و ئەم هێڵە بە هێڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئێرانەوە ببەسترێتەوە، هەروەها پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیی و ترانزێتییەکان لەگەڵ هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان بەهێزتربکرێت.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: “داوای کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجەشمان گەیاندە بەڕێز سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا ئەم مەرزەش بە فەرمیی بکرێتەوە”.

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران پارێزگاری سلێمانی بانگهێشت کرد بۆ تاران، بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر هێڵی شەمەندەفەری کوردستان.

١٨ سەربازی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٣٣٢ سەرباز
پێشت ١٨ سەربازی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٣٣٢ سەرباز
میدیای ئێران پێیوایە پشتیوانییەکەی ئەردۆغان بۆ غەززە “گەمەی سیاسی”یە
دواتر میدیای ئێران پێیوایە پشتیوانییەکەی ئەردۆغان بۆ غەززە “گەمەی سیاسی”یە
پەیوەندیدار