١٨ سەربازی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٣٣٢ سەرباز



ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند سەرچاوەیەکی فەلەستینی بڵاویانکردەوە، دوای بە ئامانجگیرانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە شاری تولکەرەم سەربازێک کوژراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەربازە ئیسرائیلییەکە لەئەنجامی تەقەلێکردنی ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە و دواتر سوپای ئیسرائیل لەشوێنی ڕووداوەکە بڵاوبوونەتەوە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە شوێنی تەقەکردن لە سەربازەکەیان کردووە و تەگەیان لەوشوێنانەکردووە کە گومنیان لێی هەبووە، چونکە ئەو شارە لەژێر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی حەماسدا نییە کە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل لەشەڕدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا حەڤدە سەربازیان لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون، هەروەها دوێنێ چوارشەممە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند حەوت کەس لە گیراوەکانی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانە چڕەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کوژراون.

بزوتنەوەی حەماس ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی بۆردومانی چڕی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ئۆردوگای ئاوارەکان لە جەبالیا ١٩٥ کەسی مەدەنی کوژراون.

هاوکات، بزوتنەوەی حەماس باسی لەوەشکرد، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە دوو هیرشدا بۆسەر ئۆردوگای ئاوارەکان ١٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٧٧ کەس برینداربوون و ١٢٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە غەززە
پێشت میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە غەززە
شەمەندەفەر دەگاتە باشماخ و داوای کردنەوەی مەرزی هەڵەبجەش گەیەندرایە ڕەئیسی
دواتر شەمەندەفەر دەگاتە باشماخ و داوای کردنەوەی مەرزی هەڵەبجەش گەیەندرایە ڕەئیسی
ەیوەندیدار