ڕۆژی شەممە مووچە دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابوریی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ڕۆژی ٤ ی تشرینی یەکەم دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئاماژەی بەوەکرد، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوکات ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

لە کاتێکدا پێشتر شوان دووبەردانی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندبوو، بەغدا بڕی ٤٥٠ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کەسێک ١١ ملیۆن دیناری دزیووە و ئۆتۆمبیلی پێکڕیووە
پێشت کەسێک ١١ ملیۆن دیناری دزیووە و ئۆتۆمبیلی پێکڕیووە
کێشەی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەردەبێت
دواتر کێشەی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەردەبێت
ەیوەندیدار