شارەوانی سلێمانی بۆ شەقامی سەهۆڵەكە بڕیارێكی دەركرد



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاریدا لەبەر قەرەباڵغی شەقامی سالم، دوو كۆڵان بكرێنە گەشتیاری و بازرگانی و چەند بڕیارێكیش لەبارەی مامەڵەی هاووڵاتیان درا.

ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەری داواكاری گشتی و ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە بڕیار و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە.

ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی دوای تاووتوێكردنی قەڕەباڵغی شەقامی سالم، بڕیاریدا، كۆڵانی ژمارە ٢٩ تا ٤٣ بكرێت بە گەشتیاریی و بازرگانیی و دەڵێت: ئەم بڕیارە لە پێناو خزمەتكردن و جوانكردن و جێگرەوەی شەقامی سالم دەبێت.

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە:
١- پێویستە هەر بینایەك لە ٤ نهۆم زیاتر نەبێت.
٢- ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ئەم شوێنە گەشتیارییەوە.
٣- دیزاینی بیناكان دەبێت بەشێوازێكی كەلەپوریی و كلاسیكی سلێمانی بێت.

ئاماژەی بەوەكردووە، كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن گفتوگۆی لەبارەوە كرا، كە تیایدا چەند پرۆژەیەكی وەبەرهێنان، گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و كێشە و گرفتی هاووڵاتیان، كە نزیكەی ٢٠ مامەڵەی هاووڵاتیان و داواكاریی تاووتوێكران و بڕیاریان لەبارەوەدرا بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان.

 

هێرشێكی سوپای ئیسرائیل تێكشكێنرا و 15 سەرباز كوژران
پێشت هێرشێكی سوپای ئیسرائیل تێكشكێنرا و 15 سەرباز كوژران
داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق ڕاگەیەندرا
دواتر داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار