لە عێراق فرۆشتنی شیر و هێلكە و گۆشت و شەكر بە هەرزان دەستی پێكرد



ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزیری بازرگانی، ئەسیر داود غرێری، دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فرۆشتنی خۆراکی سەرەتایی لە بەغدا و پارێزگاکان بە نرخێکی کێبڕکێی بازاڕ و بە نرخی هەرزان ڕاگەیاند.

غرێری ڕایگەیاند، ئەم هەڵمەتە بەردەوامە لە دابین كردنی کەرەستە سەرەتاییەكان بۆ پاڵپشتی هاووڵاتیان و بازاڕی ناوخۆیی.

ئاشكراشی كرد، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی بازرگانی ڕۆژانه هەڵمەتی چاودێری چڕ ئەنجام دەدات بۆ چاودێری له نرخی خۆراک له بازاڕی ناوخۆیی بەغدا و پارێزگاکان و ڕاپۆرت لەسەر ئاستی بەڕزبوونەوه و دابەزینی نرخ پێشکەش دەکات، له ژێر ڕۆشنایی ئەوەش کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک ئەو ماددانە دابین دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی هاوسەنگی لەو نرخانە و خستنە بەردەستی هاووڵاتی بە نرخێکی کێبڕکێکار و پاڵپشتیکراو.

لای خۆیەوە، ئەندازیار لما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک، دووپاتی کردەوە، کە کۆمپانیاکەی بەردەوامە لە دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتانە لە ڕێگەی سایت و فرۆشگاکانی لە بەغدا و پارێزگاکان، جگە لە تیمە مۆبایلەکان لە ژمارەیەک ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەی ئەمڕۆ هێلکە، شەکر، مریشک، ئاردی زەرد، دۆشاوی تەماتە، شیری گەورەساڵان لەخۆگرتبوو.

دەشڵێت: “هەڵمەتەكە ناوچەكانی موسەننا، نەجەف، بابل، دیوانیە، واست، بەسرە، میسان، زیقاری گرتۆتەوە، جگە لە فرۆشگاکانی سەڵاحەدین، کەربەلا و تیمە مۆبایلەکان.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە
بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد
دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد
ەیوەندیدار