قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە



ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لە کاسی بونکا باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و چەند پرسی جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

قوباد تاڵەبانی لە نێو ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کاسی بونکا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تامی ئەمێس بەڕێوەبەری ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ کران. ھەردوولاش ھیوایان خواست ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستانیش، ھەردوولا جەختیان کردەوە لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە دیاری کراوە.

 

ئاماری قوربانیانی فەڵەستن لە بەرزبوونەوەدایە
پێشت ئاماری قوربانیانی فەڵەستن لە بەرزبوونەوەدایە
لە عێراق فرۆشتنی شیر و هێلكە و گۆشت و شەكر بە هەرزان دەستی پێكرد
دواتر لە عێراق فرۆشتنی شیر و هێلكە و گۆشت و شەكر بە هەرزان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار