چ ئەندامێکی جەستە لە دڵ بۆ مرۆڤ گرنگترە؟



دکتۆر ڤالێری بێردەر، سەرۆکی بەشی چارەسەری دەرمان لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی بلۆخین، “جگەر”ی بەو ئەندامەی جەستە وەسف کردووە کە تەمەنی مرۆڤ دیاری دەکات.

بە وتەی ئەو “جگەر” ڕۆڵێکی گەورەتری لە جەستەی مرۆڤدا هەیە بەراورد بە “دڵ” چونکە ژمارەیەکی زۆر ئەرکی ئاڵۆز ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەکرد، جگەر ئەندامێکی گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و جێگرەوەی نیە، وەک کارگەیەکی ناوازە لێی دەڕوانرێت، بارگاویکراوە بە ژمارەیەکی زۆر ئەرک لە جەستەدا و لە کارکەوتنی هەریەکێکیان بۆ مرۆڤ کوشندە دەبێت، بە پێچەوانەی جگەرەوە دڵ ئەندامێکی سادەیە و پاڵ بە خوێنەوە دەنێت بۆ ئەندامەکانی جەستە.

دکتۆر ڤالێری بێردەر، باسی لەوەشکرد، یەکەم ئەرکی گرنگی جگەر بریتییە لە دروستکردنی پڕۆتین، بەو پێیەی ئەم ئەندامە بڕێکی زۆر لە ماددە چالاکە بایۆلۆژییەکان و هۆرمۆن و ئەنزیمەکان بەرهەم دەهێنێت، جگە لە لابردنی ژەهرەکان.

میسر ٤٠ ئۆتۆمبێلی فرایگوزاری تەندروستی ڕەوانەی سنوری غەززە کرد
پێشت میسر ٤٠ ئۆتۆمبێلی فرایگوزاری تەندروستی ڕەوانەی سنوری غەززە کرد
سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا و خشتەی کارکردنیشی گۆڕدرا
دواتر سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا و خشتەی کارکردنیشی گۆڕدرا
ەیوەندیدار