لە ناوچەیەكی هەرێم كرێی پاس كرا بە 500 دینار



بەپێی بڕیارێکی قایمقامیەتی قەزای کەلار، کە ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ هاتووچۆی گەرمیان دەریانكردووە، بڕیاردرا نرخی گواستنەوەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بکرێت بە 500 دینار.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی قەزای كەلار، بەیانی ئەمڕۆ (٣١ی تشرینی یەكەم) لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، لیژنەی شەقام و هاتووچۆی گشتی بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی ئەحمەد، قائیمقامی کەلار کۆبوونەوە و چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوە و شەقام و هاتووچۆی گشتی درا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە:
١-دروستکردنی دوو تاسە بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی دانیشتووانی (لانە ستی+ پیشەوەران) لە سەر شەقامی پشتێنەیی شار.
٢-کردنەوەی یوتێرنی پێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان.
٣-جێگیرکردنی نرخی گواستنەوەی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بە (٥٠٠) دینار.
٤-داخستنی شەقامی سەرەکی ناوبازاڕی کەلار بە ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل.
٥-داخستنی یوتێرنی گەڕانەوەی نزیک قوتابخانەی عەرەبی و یوتێرنی نزیک بازاڕی سۆران.
٦-دروستکردنی سێ تاسە لەسەر (شەقامی نزیک مزگەوتی بەهەشت+ شەقامی کۆتایی جووت سایدی گەڕەکی ئاوارەکان + شەقامی گەڕەکی شۆڕش بەرامبەر شارەوانی کەلار).

یاسین مەحمود: 30 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ‌ درا و 20 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
پێشت یاسین مەحمود: 30 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ‌ درا و 20 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
دواین مۆر لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە کرا
دواتر دواین مۆر لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە کرا
ەیوەندیدار