ئۆتۆمبێلێك لە كچێك دەدات



لەناو شاری کەلار بەهۆی ڕوودازوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە کچێک برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی تریش خۆی بە ستونێکدا دەکێشێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ (سێ شەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی) لە نزیک قوتابخانەی شەهید ئارام کچێکی تەمەن 22 دەشێلێت و بەو هۆیەوە بریندار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕێگای پشتێنەیی شاری کەلار (حەولی) ئۆتۆمبێلێکی (جۆری هۆندا دایو) خۆی بەستونێکدا دەکێشێت، جگە لە زیانی مادی، کە بەرئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، زیانیش بەستوونەکە گەیشتووە کە کامێرای پێوە جێگیرکراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕووداوەکەی جێهێشتووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
پێشت وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
باندێکی بەقاچاخ بردنی دۆلار دەستگیرکران
دواتر باندێکی بەقاچاخ بردنی دۆلار دەستگیرکران
ەیوەندیدار