وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت



بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی پێشمەرگە لە دوو زیادکرنی ئاشکرادا٨٠ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لە کارکەوتوو دەفرۆشێت

وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، کڕیار دەبێت بڕی١٢٠ ملیۆن دیناری عێراقی وەک بارمتەی سەرەتایی بەشێوەی چەک بدات و ماوەی پارەکەش دەبێت بە شێوەی کاش بدرێت.

کە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کڕیاران دەکات، بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست لە ماوی ١٠ رۆژدا سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی لە بەحرکەی شاری هەولێر بکەن.

ڕوونیشکراوەتەوە، زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەراوە، بە پێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ لە بەرواری ١٢ تشرینی دووەمی٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و زیادکردنی دووەم بۆ ٨٠ ئۆتۆمبێلی لەکارکەتووی سەربازی لە بەرواری ١٣تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە بەڕێوبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژى دووشەممەی ٢ تشرینی یەکەم سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زرێپۆشی خستەزیادکردنی ئاشکراوە و فرۆشتنی.

بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین 400 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین 400 قوربانی لێكەوتەوە
ئۆتۆمبێلێك لە كچێك دەدات
دواتر ئۆتۆمبێلێك لە كچێك دەدات
ەیوەندیدار