پەرلەمانتارێكی بەغدا: (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەر ناكات



پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆژەی (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەر و هۆكارەكەشی ڕووون دەكاتەوە.

د. بڕیار ڕشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی (هەژماری من) كێشەی مووچە چارەسەری ناكات لەبەرئەوەی مووچەی هاووڵاتیان پەیوەندی بە پرۆژەی هەژماری منەوە نییە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكارێكی دیكەی ئەوەی ئەو پڕۆژەیە كێشەی مووچە چارەسەر ناكات ئەوەیە، حکومەت وەک پێشتر دەتوانێت مووچە دوابخات و پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە بەردەوام بێت.

وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: “هۆكارێكی دیكە ئەوەیە، حکومەت ئومێدی بەوەیە کە مووچەخۆران مووچەکانیان لەسەر هەژمارە باکییەکانیان ڕانەکێشن و بیهێڵنەوە و بەمەش حکومەت بتوانێت قەرز لەهەمان ئەو بانکانە وەربگرێت و بیداتەوە بە مووچە”.

یاسین مەحمود: كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەبڵاوكردنەوەی وتەكانم
پێشت یاسین مەحمود: كەناڵی ڕووداو پیشەییانە مامەڵەی نەكردووە لەبڵاوكردنەوەی وتەكانم
تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە
ەیوەندیدار