سعودیە داوای ئاگربەست لە غەززە و ڕاگرتنی کۆچی زۆرەملێ دەکات



خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیە ڕایگەیاند پێویستە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و کۆچی زۆرەملێش ڕابگیرێت.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سعودیە بڵاوی کردەوە، خالید بن سەلمان لە میانی سەردانێکی بۆ واشنتۆن لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان سعودیە و ئەمریکا و دوایین پێشھاتە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەروویانەوە پێشھاتەکانی ئێستای غەززە کران.

وەزیری بەرگری سعودیە لە کۆبوونەوەکەدا، ڕایگەیاند پێویستە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت  و خەڵکی مەدەنی بپارێزرێن، ھەروەھا کۆچی زۆرەملێ لە غەززە ڕابگیرێت و ڕێگایش بدرێت یارمەتییە مرۆییەکان بەبی ھێچ ئاستەنگێک بگەیەندرێنە دانیشتووانی کەرتی غەززە.

خالید بن سەلمان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کاربکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ڕێگای ئاشتی، ئەوەش بە ئامانجی دڵنیابوون لەوەی گەلی فەڵەستین مافە ڕەواکانی خۆی بەدەستبھێنێت، ھەروەھا دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژھەڵاتە دابمەزرێندرێت، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی بەدیھێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی پیشھاتەکانی دۆخی یەمەن و ھەوڵەکانی سعودیە کە بە ئامانجی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی یەمەن خستووەیەتەگەڕ، ئەوەش بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش، سەقامگیری و ئاشتی بۆ گەلی یەمەن.

پێشت یونسێف: “غەززە بووە بە گۆڕستانی منداڵە فەلەستینییەکان”
تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومانکرد
دواتر تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومانکرد
ەیوەندیدار