یونسێف: “غەززە بووە بە گۆڕستانی منداڵە فەلەستینییەکان”





ڕێکخراوی یونسێفی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی دۆخی ناهەمواری غەززە دەدات و ڕایدەگەیەنێت غەززە بووە بە گؤرستانی منداڵانی فەلەستین.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکخراوی یونسێف یاخود ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان ڕایگەیاند، ڕەوشی منداڵانی فەلەستین لە غەززە لە دۆخێکی مەترسیداردایە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو کەرتە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، غەززە دەبێتە گۆڕستانی منداڵانی غەززە و کوشتنی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵ جێگای نیگەرانییە.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا ٩٤٠ منداڵ لە کەرتی غەززە بێسەرو شوێنن، پێشریش یونسێف داوای راگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی غەززە ئابلوقە دراون و ژیانیان لەمەترسیدایە وەک ئەوەی لەسەرەتای جەنگەکەوە هەزاران کەس گیانایان لەدەستداوە.

هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٢٣ هەزار فەلەستینی لەکەرتی غەززە بەهۆی بەردەوامی موشەکبارانکردنی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە ئاوارە بوون و هەزاران قوتابخابنەش بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ڕووخاون و خاپوور بوون.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی هاتنی پارەی مووچە ئاشكرادەكات
پێشت وتەبێژی حكومەتی هەرێم كاتی هاتنی پارەی مووچە ئاشكرادەكات
سعودیە داوای ئاگربەست لە غەززە و ڕاگرتنی کۆچی زۆرەملێ دەکات
دواتر سعودیە داوای ئاگربەست لە غەززە و ڕاگرتنی کۆچی زۆرەملێ دەکات
ەیوەندیدار